روز پیروزی حق

روز پیروزی حق

یوم الله 22 بهمن مبارک باد

یوم الله 22 بهمن مبارک باد

زندگی سالم

زندگی سالم

مهار دیابت، تداوم زندگی

مهار دیابت، تداوم زندگی

برای آگاهی از سلامتی خود، من هم آزمایش HIV می دهم

برای آگاهی از سلامتی خود، من هم آزمایش HIV می دهم

الله یاور ماست

الله یاور ماست

پیش به سوی پیشرفت

پیش به سوی پیشرفت

بیمارستان فجر مریوان

بیمارستان فجر مریوان

ناساندنی نەخۆشخانە  فه جه ربە شێوەی گشتی:

نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، چەندین بەشی خەستەخانەییی پیاوان (نۆرۆلۆجی، هەناو، هەوکردن، پێست، پزیشکیی دەروون)، ژنان (نۆرۆلۆجی (دەمارە هەستیارەکان)، هەناو، هەوکردن، پێست و پزیشکیی دەروون)، ICU (بەشی چاودێرییە تایبەتەکان)، نەشتەرگەری (ئۆرتۆپێدی (ئێسقان)، ENT (بەشی گوێ، لووت و قوڕگ)، ئۆرۆلۆجی (نەشتەرگەریی میزەڵدان و بەشە پەیوەندیدارەکان بە سیستەمی میزەوە، پزیشکی چاو)، بەشی فریاکەوتن، ژووری نەشتەرگەری، پاراکلینیک (رادیۆلۆجی، سی سی سکەن، سەیدەلە (دەرمانخانە)، تاقیگە) و بەشی چارەسەریی پزیشکیی تایبەتی هەیە. ئەم نەخۆشخانەیە 88 قەرەوێڵەی ئامادەی هەیە و نەخۆشەکان لە بەشەکانی هەناو، ئۆرتۆپێد، پزیشکی چاو، ENT، ئۆرۆلۆجی، نۆرۆلۆجی، پێست، هەوکردن و چاودێرییە تایبەتە پزیشکییەکان لەخۆ دەگرێت. هەروەها بەشی نەخۆشە تایبەتەکان لەوانە (نەخۆشەکانی تالاسمیا، هێمۆفیلیا و MS (ئێم ئێس) لە خزمەتگوزارییەکانی ئەم نەخۆشخانەیە کەڵک وەردەگرن.

تایبەتمەندییەکانی نەخۆشخانە:

ناو: نەخۆشخانەی فەجر

جۆری چالاکی: چارەسەری

ژمارەی قەرەوێڵەی پەسەندکراو: 100


 

ژمارەی قەرەوێلە ئامادەکان: 88

پلەی بەدەستهاتوو لە هەڵسەنگاندن: 1

ڕووبەری نەخۆشخانە بەتەواوی: 2000 مەتری دووجا

ناونیشان: کوردستان، مەریوان، شەقامی سەید قوتب، کۆدی پۆستی 6671713144

فەکس: 08734521518

ناساندنی نەخۆشەکانی بەشی نێونەتەوەیی IPD

·         بەهاناوەچوونی نەخۆش لە کاتی هاتنەژوور لە نەخۆشخانە

·         دانی زانیاریی پێویست بە نەخۆشی نێونەتەوەیی لە بواری خزمەتگوزاری و ئیمکاناتی نەخۆشخانە

·         ئەنجامدانی هاوئاهەنگیی پێویست بۆ وەرگرتنی نەخۆشی نێونەتەوەیی لە نەخۆشخانە

·         ئاگادارکردنەوەی پزیشکی IPD و پزیشکی چارەسەرکەر لە کاتی مانەوەی نەخۆشی بیانی

·         گواستنەوە و ناساندنی نەخۆشی  بیانی بە بەشی شوێنی مانەوەی

·    یارمەتیدان لە وەرگێڕان و پەیوەندیی نەخۆشی بیانی لەگەڵ لیژنەی پزیشکی و پەرەستاری لە کاتی مانەوەی نەخۆش

·         هەڵسەنگاندن و زۆرترکردنی ڕێژەی ڕەزامەندیی نەخۆشی بیانی لە کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە

·         ئەنجامدانی کار و هاوئاهەنگییە پێویستەکان لە کاتی هەستانی نەخۆش

پزیشکی یەکەی نەخۆشە بیانییەکان (پزیشکی IPD)

·         زانینی زمانی ئینگلیزی یان زمانی زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.

·         سەردانکردنی نەخۆش لە ساعەتی یەکەمی مانەوە

·         هاوئاهەنگی لەگەڵ پزیشکی پەیوەندیدار و وەرگرتنی فەرمانە سەرەتایییەکان

·    هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکی پەرەستارەکانی بەش و ئۆفیسی پەرەستارەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پاراکلینیکی و ڕاوێژکاریی نەخۆش لە خێراترین کاتی لواودا

·         سەردانکردنی هەموو ڕۆژەی نەخۆش

·    هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسی سیستەمی ئەلەکترۆنیک و ماڵپەڕی نەخۆشخانە بە مەبەستی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی ئەلەکترۆنیکی

·    هاوکاری لەگەڵ پزیشکی پەیوەندیدار بە مەبەستی ئامادەکردنی پوختەیەک لە دۆسیە و بەڵگەکانی نەخۆش بە زمانی ئینگلیزی

·    شوێنگرتنی ڕووداوە لەناکاوەکان کە لەوانەیە لە ماوەی 24 کاتژمێر پاش هەستان لە نەخۆشخانە بۆ نەخۆشەکە ڕوو بدات

·         ڕادەستکردنی زانیاریی پێویست بە نەخۆش لەسەر چۆنیەتیی تۆمارکردنی سکاڵا

·    دانی ژمارەی پەیوەندی بە توانای وڵامدانەوەی 24 کاتژمێری بۆ نەخۆشی بیانی لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر کێشە و گرفتێک تا بتوانێت لەگەڵ پزیشکی خۆی پەیوەندی بگرێت.

·    ڕادەستکردنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییە چارەسەرییەکان لە خێراترین کاتی لواو و بە بەرچاوگرتنی هەموو پرەنسیپە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشی بیانی

·    ڕادەستکردنی پوختەیەک لە دۆسیەکە بە زمانی ئینگلیزی بە شێوازی پیتچنکراو بە نەخۆش کە دەبێ پشکنینی سەرەتایی و جۆری نەخۆشی، جۆری خزمەتگوزاریی ڕادەستکراو، شرۆڤەی نەشتەرگەریی ئەنجامدراو و ڕێنوێنییە پێویستەکان پاش هەستان لە نەخۆشخانە تێدا بنووسرێت.

- وەرگرتنی نەخۆشە بیانییەکان:

- ئەگەر نەخۆش بە شێوەی راستەوخۆ یان لە ڕێگای ماڵپەڕی نەخۆشخانەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبێت، دەبێ هەموو یاسا و ڕێساکانی نەخۆشخانە لەوانە تێچووەکانی نەخۆشخانە، پەکەیجی خزمەتگوزارییەکان، ئیمکاناتی ئاسانکاری لە ناو بەڵگە مۆرکراوەکان بە مۆری نەخۆشخانە لە بەردەستی نەخۆشدا قەرار بگرێتو لە ئەگەری قەبووڵکردنی مەرجەکان لەلایەن نەخۆشەوە، وەرگرتنی لە چوارچێوەی گرێبەستی نێوان نەخۆشخانە و نەخۆش ئەنجام دەگرێت.

2-5 ئەگەر نەخۆش لەلایەن نوێنەرێکی ئاسانکاریکەرەوە بێتە نێو نەخۆشخانە، دەبێ لە پێشدا، هاوئاهەنگییە پێویستەکان لەم بوارەدا لە ڕێگای کۆمپانیا (پزیشکی بەرپرسی تەکنیکیی تەندرووستیی کۆمپانیای ئاسانکاریکەرەوە) لەگەڵ نەخۆشخانە ئەنجام بگرێت.

ئەم هاوئاهەنگییانە بریتین لە: ڕادەستکردنی زانیاری و دۆسیەی سەرەتایی نەخۆش کە دەبێ ڕادەستی نەخۆشخانە بکرێت. وەرگرتنی نەخۆش لە چوارچێوەی گرێبەستێکی سێ قۆڵی لە نێوان نەخۆشخانە، کۆمپانیای ئاسانکاریکەر و نەخۆش ئەنجام دەگرێت.

5-3 نەخۆشخانە دەبێ لە کاتی وەرگرتنی نەخۆش لە هەبوونی بیمەی تەندرووستیی تایبەت بە گەشتیاری دڵنیا بێتەوە کە قەرەبووکەری ئەو خەسارەتەیە کە بەهۆی گیانلەدەستدانی نەخۆش یان هەر چەشنە پێشهاتێکی پێشبینی­نەکراوی چارەسەری سەبارەت بە نەخۆشیی نەخۆشەکە دێتە ئاراوە و دەبێتە هۆی زۆربوونی تێچووەکان بۆ نەخۆش کە لە گرێبەستەکەدا پێشبینی نەکراوەو لە ئەگەری نەبوونی بیمە، لە کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە بیمە بکرێت.

5-5 پاش بەستنی گرێبەستەکە و وەرگرتنی نەخۆشی بیانی لە یەکەی IPD و هەواڵدان بە پزیشکی پەیوەندیدار و پزیشکی IPDی نەخۆش لەلایەن کارناسی IPD بە بەشی مانەوە دەناسێندرێت.

3- هەموو نەخۆشەکان لە کاتی دەربازبوونیان دەبێ پوختەیەک لە دۆسیەکەیان بە زمانی ئینگلیزی پێ بدرێت کە تێیدا هەموو مژارەکانی خوارەوە ببێت: ناو و نازناو، پزیشکی چارەسەرکەر، ژمارەی پاسپۆرت، کۆدی نێونەتەوەیی، ڕێکەوتی وەرگرتن و دەربازبوون لە نەخۆشخانە، هۆکاری سەردانکردن، پشکنینی سەرەتایی، کاری پشکنین یان دەرمانکردنی ئەنجامدراو بۆ نەخۆش، دۆخی ئێستای نەخۆش، ئاماژەدران بە کار و چاودێرییە پزیشکییە پێویستەکان پاش دەربازبوونی نەخۆش کە دەبێ لە وڵاتی خۆی بۆ نەخۆشینەکەی ئەنجامی بدات و لە ئەگەری پێویستیشدا، سەردانکردنەوەی دووبارە.

4-8 نەخۆش دەبێ پێش دەربازبوون، فێرکاری و زانیاریی پێویست سەبارەت بە چۆنیەتیی بەدواداچوون لەسەر دۆخی خۆی بە شێوەی فۆرمی لەپێشدا ئامادەکراو و وەرگێڕدراو بە زمانی خۆی وەربگرێت.

8-5 لەو حاڵەتانەدا کە نەخۆش سەرەڕای ئامۆژگاریی پزیشکیی تیمی چارەسەرکردن، بڕیار بە دەربازبوون لە نەخۆشخانە دەدات، لە ئەگەری هەبوونی مەترسیی گیانی، بە مەبەستی بەرگریکردن لە ڕووداوە نەخوازراوەکان، پزیشکی چارەسەرکردن دەبێ وێڕای ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی بەشی پزیشکیی یاسایی لەم بوارەدا، زانیاریی پێویست سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم کارە بە نەخۆش ڕابگەیەنێت.

8-7 فۆرمی زانینی ڕەزامەندی لە کاتی دەربازبوون دەدرێت کە ئەم فۆرمە دەبێ زانیاریی تەواو لەسەر دەستپێڕاگەیشتن بە نەخۆش بە مەبەستی ئەگەری کۆنتڕۆڵی خزمەتگوزارییەکان بدرێت.

8-8 ئەرکی نەخۆشخانەیە کە زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە شێوازەکانی پەیوەندیگرتن لە ڕێگاکانی (ئیمەیل، پەیوەندیی تەلەفوونی یان هاتنی خودی نەخۆش) لەگەڵ پزیشکی چارەسەرکەر و نەخۆشخانە لە کاتی دەربازبوون لە فۆرمە لە پێشدا دیزاینکراو لە بەردەستی نەخۆشدا بێت.

8-10 دەبێ بە هەموو نەخۆشەکان لە کاتی دەربازبوون لە نەخۆشخانە، نوسقەیەک بدرێت کە وێڕای لەبەرچاوگرتنی تێکەڵیی دەرمانەکان، دەرمانە پێشوو و ئێستاکان لەخۆ دەگرێت و بەپێی وەبەرایەتی و بەپێی بیروڕای پزیشکی دەرمانساز، تێکەڵنەبوونی دەرمانەکان و خۆراکەکان لە بەرنامەی دەرمانەکانی نەخۆش لە پێش چاو گیراوە. وێڕای ئەوە کە ڕوون دەکرێتەوە کە بەرپرسایەتیی دەرمانە نوێندراوەکانی نەخۆش لە کاتی دەربازبوون لە نەخۆشخانە لە ئەستۆی پزیشکی چارەسەرکەردایە.

ماددەی 9: بەرنامەی پێداگریی نەخۆش لە وڵاتی خۆیدا:

9-1 نەخۆشخانە دەبێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای کۆمپانیا بەناوبانگ و بڕواپێکراوەکانەوە لەگەڵ ناوەندە پزیشکییە دیاریکراوەکان لە وڵاتی خودی نەخۆش لە پەیوەندیدا بێت و پێداگریی نەخۆشەکانی خۆیان بکەن.

9-2 لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر چەشنە کێشەیەکی پزیشکی لە وڵاتی نەخۆشدا، نەخۆشخانە دەبێ بەپێی گرێبەست، خزمەتگوزارییەکانی خۆی ئەنجام بدات و ڕەزایەتی نەخۆش بەدەست بهێنێت.

کەسانی هاوڕێی نەخۆش:

پێداویستییە تایبەتەکان بۆ هاوڕێی نەخۆش بریتین لە:

·         پەکەیج و کەلوپەلی تاکەکەسی (سەرپایی، جلی شیاو و باش، پەرداخ، دەوری، کەوچک، چنگاڵ و هتد)

·         کاناپە یان قورسییەک کە دەچەمێتەوە

·         مێزی تەنیشت مۆبل

·         دانی خۆراک لە هەر 3 ژەمەکەدا

·         دانی خۆراکێکی سووک لە نێوان ژەمەکاندا

·         میکانیزمی ئاسانکاریی هاتوچۆ

·         شوێنی تایبەت بۆ پشوودانی دایکان بە ئیمکاناتی تایبەت

·         توانای بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئاسانکاری (ئینتەرنەت، تەلەفوون و ...)

اطلاعیه ها
اوقات شرعی به افق مریوان
اذان صبح: 4:21
طلوع آفتاب: 6:09
اذان ظهر: 13:26
اذان عصر: 18:41
غروب آفتاب: 20:42
اذان مغرب: 21:02
نیمه شب شرعی: 23:54
دانلود فرم
فرم PDP
جهت مطالعه همکاران گرامی
دانلود نرم افزار
نظرسنجی کاربران گرامی
میزان رضایتمندی شما کاربر گرامی نسبت به محتوای وب سایت بیمارستان فجر مریوان


[مشاهده نتایج]