رهبری

کوردی

ناساندنی نەخۆشخانە  رازی به شێوەی گشتی:

نەخۆشخانەی رازی بانه، چەندین بەشی ناوخویی، نه شته رگه ری ژنان و پیاوان و مندالان،ICU و بەشی چارەسەری پزیشکی تایبەتی هەیە. ئەم نەخۆشخانەیە 96 قەرەوێڵەی ئامادەی هەیە بو خزمەتگوزاری به  نەخۆشه کان.

تایبەتمەندییەکانی نەخۆشخانە:

ناو: نەخۆشخانەی فەجر

جۆری چالاکی: چارەسەری

ژمارەی قەرەوێڵەی پەسەندکراو: 96

پلەی بەدەستهاتوو لە هەڵسەنگاندن: 1

ڕووبەری نەخۆشخانە بەتەواوی: 5000 مەتری دووجا

ناونیشان: کوردستان، بانه، شەقامی مه هاره ت، کۆدی پۆستی 6691888158

ته له فوون: 00988734242773،00988734242774

فەکس: 00988734242756

ئیمه یل : h.razi.ipd@gmail.com

ناساندنی نەخۆشەکانی بەشی نێونەتەوەیی IPD

·        بەهاناوەچوونی نەخۆش لە کاتی هاتنەژوور لە نەخۆشخانە

·        دانی زانیاریی پێویست بە نەخۆشی نێونەتەوەیی لە بواری خزمەتگوزاری و ئیمکاناتی نەخۆشخانە

·        ئەنجامدانی هاوئاهەنگیی پێویست بۆ وەرگرتنی نەخۆشی نێونەتەوەیی لە نەخۆشخانە

·        ئاگادارکردنەوەی پزیشکی IPD و پزیشکی چارەسەرکەر لە کاتی مانەوەی نەخۆشی بیانی

·        گواستنەوە و ناساندنی نەخۆشی  بیانی بە بەشی شوێنی مانەوەی

·        یارمەتیدان لە وەرگێڕان و پەیوەندیی نەخۆشی بیانی لەگەڵ لیژنەی پزیشکی و پەرەستاری لە کاتی مانەوەی نەخۆش

·        هەڵسەنگاندن و زۆرترکردنی ڕێژەی ڕەزامەندیی نەخۆشی بیانی لە کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە

·        ئەنجامدانی کار و هاوئاهەنگییە پێویستەکان لە کاتی هەستانی نەخۆش

پزیشکی یەکەی نەخۆشە بیانییەکان (پزیشکی IPD )

·        زانینی زمانی ئینگلیزی یان زمانی زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.

·        سەردانکردنی نەخۆش لە ساعەتی یەکەمی مانەوە

·        هاوئاهەنگی لەگەڵ پزیشکی پەیوەندیدار و وەرگرتنی فەرمانە سەرەتایییەکان

·        هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکی پەرەستارەکانی بەش و ئۆفیسی پەرەستارەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پاراکلینیکی و ڕاوێژکاریی نەخۆش لە خێراترین کاتی لواودا

·        سەردانکردنی هەموو ڕۆژەی نەخۆش

·        هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسی سیستەمی ئەلەکترۆنیک و ماڵپەڕی نەخۆشخانە بە مەبەستی ئامادەکردنی دۆسیەیەکی ئەلەکترۆنیکی

·        هاوکاری لەگەڵ پزیشکی پەیوەندیدار بە مەبەستی ئامادەکردنی پوختەیەک لە دۆسیە و بەڵگەکانی نەخۆش بە زمانی ئینگلیزی

·        شوێنگرتنی ڕووداوە لەناکاوەکان کە لەوانەیە لە ماوەی 24 کاتژمێر پاش هەستان لە نەخۆشخانە بۆ نەخۆشەکە ڕوو بدات

·        ڕادەستکردنی زانیاریی پێویست بە نەخۆش لەسەر چۆنیەتیی تۆمارکردنی سکاڵا

·        دانی ژمارەی پەیوەندی بە توانای وڵامدانەوەی 24 کاتژمێری بۆ نەخۆشی بیانی لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر کێشە و گرفتێک تا بتوانێت لەگەڵ پزیشکی خۆی پەیوەندی بگرێت.

·        ڕادەستکردنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییە چارەسەرییەکان لە خێراترین کاتی لواو و بە بەرچاوگرتنی هەموو پرەنسیپە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشی بیانی

·        ڕادەستکردنی پوختەیەک لە دۆسیەکە بە زمانی ئینگلیزی بە شێوازی پیتچنکراو بە نەخۆش کە دەبێ پشکنینی سەرەتایی و جۆری نەخۆشی، جۆری خزمەتگوزاریی ڕادەستکراو، شرۆڤەی نەشتەرگەریی ئەنجامدراو و ڕێنوێنییە پێویستەکان پاش هەستان لە نەخۆشخانە تێدا بنووسرێت.

وەرگرتنی نەخۆشە بیانییەکان:

- ئەگەر نەخۆش بە شێوەی راستەوخۆ یان لە ڕێگای ماڵپەڕی نەخۆشخانەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبێت، دەبێ هەموو یاسا و ڕێساکانی نەخۆشخانە لەوانە تێچووەکانی نەخۆشخانە، پەکەیجی خزمەتگوزارییەکان، ئیمکاناتی ئاسانکاری لە ناو بەڵگە مۆرکراوەکان بە مۆری نەخۆشخانە لە بەردەستی نەخۆشدا قەرار بگرێتو لە ئەگەری قەبووڵکردنی مەرجەکان لەلایەن نەخۆشەوە، وەرگرتنی لە چوارچێوەی گرێبەستی نێوان نەخۆشخانە و نەخۆش ئەنجام دەگرێت.

ئەگەر نەخۆش لەلایەن نوێنەرێکی ئاسانکاریکەرەوە بێتە نێو نەخۆشخانە، دەبێ لە پێشدا، هاوئاهەنگییە پێویستەکان لەم بوارەدا لە ڕێگای کۆمپانیا (پزیشکی بەرپرسی تەکنیکیی تەندرووستیی کۆمپانیای ئاسانکاریکەرەوە) لەگەڵ نەخۆشخانە ئەنجام بگرێت.

ئەم هاوئاهەنگییانە بریتین لە: ڕادەستکردنی زانیاری و دۆسیەی سەرەتایی نەخۆش کە دەبێ ڕادەستی نەخۆشخانە بکرێت. وەرگرتنی نەخۆش لە چوارچێوەی گرێبەستێکی سێ قۆڵی لە نێوان نەخۆشخانە، کۆمپانیای ئاسانکاریکەر و نەخۆش ئەنجام دەگرێت.

نەخۆشخانە دەبێ لە کاتی وەرگرتنی نەخۆش لە هەبوونی بیمەی تەندرووستیی تایبەت بە گەشتیاری دڵنیا بێتەوە کە قەرەبووکەری ئەو خەسارەتەیە کە بەهۆی گیانلەدەستدانی نەخۆش یان هەر چەشنە پێشهاتێکی پێشبینی­نەکراوی چارەسەری سەبارەت بە نەخۆشیی نەخۆشەکە دێتە ئاراوە و دەبێتە هۆی زۆربوونی تێچووەکان بۆ نەخۆش کە لە گرێبەستەکەدا پێشبینی نەکراوەو لە ئەگەری نەبوونی بیمە، لە کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە بیمە بکرێت.

پاش بەستنی گرێبەستەکە و وەرگرتنی نەخۆشی بیانی لە یەکەی IPD و هەواڵدان بە پزیشکی پەیوەندیدار و پزیشکی IPDی نەخۆش لەلایەن کارناسی IPD بە بەشی مانەوە دەناسێندرێت.

هەموو نەخۆشەکان لە کاتی دەربازبوونیان دەبێ پوختەیەک لە دۆسیەکەیان بە زمانی ئینگلیزی پێ بدرێت کە تێیدا هەموو مژارەکانی خوارەوە ببێت: ناو و نازناو، پزیشکی چارەسەرکەر، ژمارەی پاسپۆرت، کۆدی نێونەتەوەیی، ڕێکەوتی وەرگرتن و دەربازبوون لە نەخۆشخانە، هۆکاری سەردانکردن، پشکنینی سەرەتایی، کاری پشکنین یان دەرمانکردنی ئەنجامدراو بۆ نەخۆش، دۆخی ئێستای نەخۆش، ئاماژەدران بە کار و چاودێرییە پزیشکییە پێویستەکان پاش دەربازبوونی نەخۆش کە دەبێ لە وڵاتی خۆی بۆ نەخۆشینەکەی ئەنجامی بدات و لە ئەگەری پێویستیشدا، سەردانکردنەوەی دووبارە.

نەخۆش دەبێ پێش دەربازبوون، فێرکاری و زانیاریی پێویست سەبارەت بە چۆنیەتیی بەدواداچوون لەسەر دۆخی خۆی بە شێوەی فۆرمی لەپێشدا ئامادەکراو و وەرگێڕدراو بە زمانی خۆی وەربگرێت.

لەو حاڵەتانەدا کە نەخۆش سەرەڕای ئامۆژگاریی پزیشکیی تیمی چارەسەرکردن، بڕیار بە دەربازبوون لە نەخۆشخانە دەدات، لە ئەگەری هەبوونی مەترسیی گیانی، بە مەبەستی بەرگریکردن لە ڕووداوە نەخوازراوەکان، پزیشکی چارەسەرکردن دەبێ وێڕای ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی بەشی پزیشکیی یاسایی لەم بوارەدا، زانیاریی پێویست سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم کارە بە نەخۆش ڕابگەیەنێت.

فۆرمی زانینی ڕەزامەندی لە کاتی دەربازبوون دەدرێت کە ئەم فۆرمە دەبێ زانیاریی تەواو لەسەر دەستپێڕاگەیشتن بە نەخۆش بە مەبەستی ئەگەری کۆنتڕۆڵی خزمەتگوزارییەکان بدرێت.

ئەرکی نەخۆشخانەیە کە زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە شێوازەکانی پەیوەندیگرتن لە ڕێگاکانی (ئیمەیل، پەیوەندیی تەلەفوونی یان هاتنی خودی نەخۆش) لەگەڵ پزیشکی چارەسەرکەر و نەخۆشخانە لە کاتی دەربازبوون لە فۆرمە لە پێشدا دیزاینکراو لە بەردەستی نەخۆشدا بێت.

دەبێ بە هەموو نەخۆشەکان لە کاتی دەربازبوون لە نەخۆشخانە، نوسقەیەک بدرێت کە وێڕای لەبەرچاوگرتنی تێکەڵیی دەرمانەکان، دەرمانە پێشوو و ئێستاکان لەخۆ دەگرێت و بەپێی وەبەرایەتی و بەپێی بیروڕای پزیشکی دەرمانساز، تێکەڵنەبوونی دەرمانەکان و خۆراکەکان لە بەرنامەی دەرمانەکانی نەخۆش لە پێش چاو گیراوە. وێڕای ئەوە کە ڕوون دەکرێتەوە کە بەرپرسایەتیی دەرمانە نوێندراوەکانی نەخۆش لە کاتی دەربازبوون لە نەخۆشخانە لە ئەستۆی پزیشکی چارەسەرکەردایە.

بەرنامەی پێداگریی نەخۆش لە وڵاتی خۆیدا:

نەخۆشخانە دەبێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای کۆمپانیا بەناوبانگ و بڕواپێکراوەکانەوە لەگەڵ ناوەندە پزیشکییە دیاریکراوەکان لە وڵاتی خودی نەخۆش لە پەیوەندیدا بێت و پێداگریی نەخۆشەکانی خۆیان بکەن.

لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر چەشنە کێشەیەکی پزیشکی لە وڵاتی نەخۆشدا، نەخۆشخانە دەبێ بەپێی گرێبەست، خزمەتگوزارییەکانی خۆی ئەنجام بدات و ڕەزایەتی نەخۆش بەدەست بهێنێت.

کەسانی هاوڕێی نەخۆش:

پێداویستییە تایبەتەکان بۆ هاوڕێی نەخۆش بریتین لە:

ü     پەکەیج و کەلوپەلی تاکەکەسی (سەرپایی، جلی شیاو و باش، پەرداخ، دەوری، کەوچک، چنگاڵ)

ü     کاناپە یان قورسییەک کە دەچەمێتەوە

ü     مێزی تەنیشت مۆبل

ü     دانی خۆراک لە هەر 3 ژەمەکەدا

ü     دانی خۆراکێکی سووک لە نێوان ژەمەکاندا

ü     میکانیزمی ئاسانکاریی هاتوچۆ

ü     شوێنی تایبەت بۆ پشوودانی دایکان بە ئیمکاناتی تایبەت

ü     توانای بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئاسانکاری (ئینتەرنەت، تەلەفوون و ...)

تصاویر